Esra Akgün
22 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2016
دێرسم
لەئەنجامی تەقاندنەوەی ئەو بۆمبە چێنراوەی کە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە لە قەراغ شەقامێکدا چێنرابوو بە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشدا، سێ سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا.
لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان دێرسم - ئەلازیغ و لە نزیک گوندی گۆکتەپە، بەهۆی تەقاندنەوەی ئەو بۆمبە چێنراوەی لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە لە قەراغ رێگەکەدا چێنرابوو بە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشدا، سێ سەربازی ناو ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەستدا.
ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پشتیوانیی لە ئاسمان و زەوییەوە رەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کران و هێلیکۆپتەرەکانی جۆری کۆبرا، رێگەی هەڵاتنی تیرۆریستانی پەکەکەیان دایە بەر دەسترێژی گولـلە.
ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکە بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارەکان، دەستی پێ کرد.