İsmail Hakkı Demir
14 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
ئیدر – AA
دیواری ئه‌منی كۆنكرێتی نێوان سنووری توركیا و ئێران به‌شی ئاگری و ئیدر كه ١٤٥ كیلۆمه‌تره، ته‌واو بووه و به‌مه‌یش رێگه له دزه‌كردنی تیرۆریستان، هاتنی كۆچبه‌ران و كاری قاچاخچێتی ده‌گیرێت.
سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوور كه به‌رده‌وام چاویان له جموجۆڵی سه‌رسنووره و ده‌ستیان له‌سه‌ر پهلاپیتكهی چه‌كه‌كانیانه، له‌ڕێگای دیواری كۆنكرێتی و ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووه‌وه به‌هۆی گونجاندنی له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئه‌منی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه ناو خاكی توركیا، كاتێك هێشتا پێیشیان نه‌هاتۆته ناو خاكی توركیا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
سه‌ربازان كه به بیرتیژییهكی زۆره‌وه به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵده‌ستن به سوودوه‌رگرتن له سیسته‌می ئه‌منی سنوور له میانی ٣٠ رۆژی رابرودوودا، رێگه‌یان له هه‌زار و ٦٩٣ كۆچبه‌ر گرتووه بێنه ناو خاكی توركیا.
سه‌ربازان له‌ڕێگای تاوه‌ره‌كانی چاودێریی كه له چه‌ندین خاڵی ئه‌و دیواره‌دا دروست كراون، به‌وردی ئاگاداری جموجۆڵه‌كانی سه‌ر سنوورن و رێگه له هه‌ر جۆره كارێكی نایاسایی و به‌زاندنی سنوور ده‌گرن.