Ramal Mahmood
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
وان – AA
بەڕێوەبەری وێنەگرتنی ژێرئاو، تەحسین جەلیان و تیمەکەی دیمەنەکانی تاڤگەی سەهۆڵبەستووی ئەفسوناوی مورداییەیان لە قەزای مورادییەی سەربە پارێزگای وان، تۆمار کرد.
لە کاتێکدا پلەکانی گەرما بۆ ژێر ٢٥ پلەی سەدی نزمبوونەتەوە، جەیلان و تیمەکەی بەئامانجی وێنەگرتنی تاڤگەی مورادیە گەشتێکیان بۆ ناوچەکە ئەنجام دا.
تیمەکە بەدیمەنی ناوازە و دڵڕفێنی تاڤگەکە کە هەر وەرزە جوانییەکی تایبەت لە خۆی دەگرێت سەرسام بوون.
دوای وێنەگرتن، جەیلان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە دا کە پێشتر هاتووەتە ئەم تاڤگەیە، بەڵام خۆشحاڵە بەوەی یەکەمجاریەتی لە وەرزی زستاندا روودەکاتە ئەم ناوچەیە و گوتی: "دیمەنە ناوازەکانی ئەم تاڤگەیە سەکۆکانی پاموککالەی بیرهێنامەوە".
مەهتاب ئاکباش کە یەکێک بوو لە ئەندامانی تیمەکە، گوتی: "لێرە جوانییەکی لەڕادەبەر و ئەفسوناوی هەیە. بەتایبەت بۆ وێنەگران. هیوادارم لەو وەرزەدا گەشتیاران خۆیان لەو دیمەنە ناوازەیە بێبەش نەکەن".