دیاربەکر
مەراسیمەکە لەلایەن پارتی ماف و ئازادی ھاک - پار بەڕێوەبراو تێیدا بەپێشکەشکردنی چەند باسێک، رۆڵ و کەسایەتیی (عەبدولمەلیک فورات) بەرز نرخێنرا.
عەبدولمەلیک فورات سەرۆکی پێشووی ھاک - پار، نەوەی (شێخ سەعیدی پیران) کەسایەتیی سیاسی و ناسراوی کوردەو لە ساڵی ١٩٣٤ لە شارۆچکەی (خنس) لەپارێزگای ئەرزرۆرم لەدایکبووە، چوار ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد.
لەمەراسیمەکەدا چەندین کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر بەشدارییان کردو بەفیلمێکی بەڵگەنامەیی، بەشێ لەژیان و رابردووی عەبدولمەلیک نیشاندرا.