دیاربەکر
کچێکی بە ئاسایی لەدایکبوو لە شاری (سێرت) لەلایەن خێزانەکەیەوە وەک کوڕ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا، بۆخۆیشی ھەموو ھەڵسوکەوتێکی کوڕانە لە کەسایەتی دا رەنگی دابووەوە.
خێزانەکەی دوای ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ کۆمیسیۆنی توێژینەوەی رەگەز، روخسەتیان وەرگرت تا نەشتەرگەریی گۆڕینی رەگەز بۆ کچەکەیان ئەنجام بدەن.
ئەو کچە تا تەمەنی ١٠ ساڵی کچێکی ھەڵسوکەوت کوڕانە بوو، دوای وەرگرتنی رای دەروونناس و پزیشکانی ئەو بوارە، بڕیاردرا نەشتەرگەریی بۆ بکرێ و بەیەکجاری بکرێ بە کوڕ.
لە نەشتەرگەرییەکەدا ئەندامی زاوزێی مێیینەیان دەرھێنا، بەھۆی بەکارھێنانی لێوی ئۆرگانی مێیینە ئۆرگانی نێرینەیان بۆ دانا.
پرۆفیسۆر ئۆنان، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە گوتی " پێویستە گرنگی بە رەگەزی کۆرپەکانمان بدەین و ئاگاداربین لە بەرزی و نزمیی رێژەی ھۆرمۆنی رەگەزیی. ھەروەھا لەنزیکەوە چاودێریی دەرکەوتنی سیفەتە دووەمییەکان بکەین".
ئۆنان لەبارەی ئەو کچەوە گوتی "راستە ئەو کچ بووە بەڵام شێوەی قەدو باڵاو ھەڵسوکەوتەکانی زۆر لە کوڕ دەچوو بۆیە بڕیاردرا بەیەکجاریی بکرێتە کوڕ".