بە ھۆی زۆربوونی تەمومژ لە دیاربەكر، پرۆسەی ھاتوچۆ لەو شارە رووبەرووی كێشەی زۆر بووەتەوە. ماوەی دوو حەفتەیە بەرەبەیانیان و ئێواران تەم و مژێكی زۆر ئاسمانی دیاربەكر دادەپۆشێ و بەم هۆیەوە مەودای بینین بۆ ٢٠٠ مەتر كورتبۆتەوە.
دوێنێ بە ھۆی تەم و مژەوە زیاتر لە ٢٠ گەشتی ئاسمانی دواخران، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەش گەشتی ھێڵی ئاسمانی توركیا لە ئیستەنبۆڵەوە بۆ دیاربەكر و بە پێچەوانەوە دواخرا. چاوەڕوان دەكرێ ئێوارەی ئەمڕۆ چەندین گەشتی ئاسمانی دیكە بە ھۆی تەم و مژەوە دوا بخرێن.
لە لایەكی دیكەوە ھەر بە ھۆی زۆر بوونی تەم و مژ ئەمڕۆ دووشەممە لە سەر رێگای دیاربەكر- سیڤەرەك و دیاربەكر- ئەلازغ رووداوێكی ھاتوچۆ روویدا و تێیادا ٦٠ ئۆتۆمبێل پێكیاندادا.
ھەر چەند ھیچ زەرەرێكی گیانی لەو رووداوە نەكەوتەوە، بەڵام ژمارەیەك كەس بە سووكی برینداربوون و ٦٠ ئۆتۆمبیلیش زەرەیان پێگەیشت.
زانرا ھۆی ئەو رووداوە كەمبوونی مەودای بینین بووە.