دیاربه‌کر
له شارۆچکه‌ی ئه‌رگانی سه‌ر به پارێزگای دیاربه‌کر به‌هۆی به‌شداری کردنی له پێشبڕکێیه‌کی ده‌نگخۆشی له یه‌کێک له که‌ناڵه میللیه‌کاندا، موتڵو کایا له ماڵه‌که‌ی خۆیدا هێرشی کرایه سه‌ر و به‌سەختی بریندار کرا.
ماڵه‌که‌ی کایا له گه‌ڕه‌کی فاتیحی شارۆچکه‌که‌یه و تا ئێستا ناسنامه‌ی ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی تاوانەکە نه‌زانراوه، به‌ڵام موتڵو کایا گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حکومی لە ئه‌رگانی.
دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که و ترسناکی حاڵه‌ته‌که‌یه‌وه کایا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری غازی یهشارگیل له دیاربه‌کر ره‌وانه کرا.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی ئه‌و هێرشه‌ش لێکۆڵینه‌وه ده‌ستی پێکردووه.