ئەنقەرە
دوای ئەوەی پارێزەرانی (عەبدوڵڵا ئۆجالان) داوایان پێشکەشی دادگای باڵای تاوانەکانی تورکیا کرد بۆ دووبارە دادگاییکردنەوەی ئۆجالان، دادگا ئەو داوایەی رەتکردەوە.
لەوڵامی دادگا ھاتووە کە دادگاییکردنی ئۆجالان لە جێی خۆی بووەو سزاکەشی عادیلانەیە بەگوێرەی یاسای سزادانی تورکیا، بۆیە داوای سەر لەنوێ دادگایی کردنەوە رەت دەکرێتەوە.
پارێزەرانی ئۆجالان حەفتەی پێشوو داوایانکردبوو سەرلەنوێ دادگایی ئۆجالان بکرێتەوە چونکە بەپێی بۆچوونی ئەوان سزادانەکەی و دادگاییەکەی بەپێی ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا نەبووە.