???
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌یه‌مین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا به به‌شداری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له نێوان سه‌رێ كانی- قامشلی له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام درا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و له نێوان سه‌رێ كانی- قامشلی به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ داندرابوو، ئه‌نجام درا.
چوار زرێپۆشی توركیا و چوار زرێپۆشی رووسیا به‌شدارییان له ده‌ورییه‌كه‌دا كرد. فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان یاوه‌ری زرێپۆشه‌كانی ده‌كرد.
دهورییهكه له قوڵایی نۆ كیلۆمه‌تردا به درێژایی ٣٨ كیلۆمه‌تر ئه‌نجام درا.