Orhan Onur Gemici
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئۆپه‌راسیۆنی "دۆڵی مونزور شكێنهر-٧" به به‌شداری دوو هه‌زار و ٢٥٠ كارمه‌ند له جه‌ندرمه و پۆلیسی هێزی تایبه‌تی دێرسم ده‌ستی پێكرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی "دۆڵی مونزور شكێنهر-٧" بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو هه‌زار و ٢٥٠ كارمه‌ند تیمه‌كانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه و كۆماندۆكانی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی دێرسم له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌ند گرته‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌بیندرێ هه‌لیكۆپته‌ری جه‌ندرمه و پۆلیس ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كراون و ده‌ست كراوه به گه‌ڕان و پشكنین.