بروكسڵ
هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌شداری له 11همین كۆنفرانسی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرد و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ده‌میرتاش له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی داودئۆغلو په‌یوه‌ندیدار به‌خۆیه‌وه گوتی: "پێویسته به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران به باشی گوێ له روونكرنهوهكان بگرێ و تێی بگات، له روونكردنهوهكانمدا هه‌رگیز هاندان و بانگه‌شه‌م بۆ توندوتیژی نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه هۆشداری ده‌ده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاكێجی ئاسایشی حكوومه‌ت ده‌بێته هۆكاری خوێنڕشتن، بۆ په‌سند نه‌كردنی ئه‌م پاكێجه گشت مافه دیموكراتی و ئۆپۆزسیۆنهكانمان به‌كار ده‌هێنین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌ڵام به‌م وه‌ڵامه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، راستی ئه‌ندێشه‌كانمان ده‌رده‌خات، چونكه ئه‌م له یه‌كه‌م قۆناغ رایده‌گه‌یه‌نێ كه خوێن ده‌ڕژێ، به‌ڵام كێ ئه‌م خوێنه ده‌ڕژێنێت؟ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆره بدات به پۆلیس ئه‌وە خۆی خوێنه‌كه ده‌ڕژێنێ، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێ، ئێمه وه‌ك مافی یاسایی و ده‌ستووری خۆمان، خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریمان راگه‌یاند به‌مه‌ش كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه كه ئێمه وه‌ك لایه‌نگری توندوتیژی پێشان بدات".
ده‌میرتاش له‌باره‌ی سه‌ردانی هه‌ده‌په بۆ قه‌ندیل رایگه‌یاند هەتا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی پێ نه‌گه‌یشتووه به‌م پێیه‌ش گوتی: "وابزانم ئه‌مڕۆ روونكردنه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه ئۆجه‌لان پرۆژه‌ی ره‌شنووسی دانووستانی پێشكه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه‌وه و بیرۆڕایان ئاڵوگۆڕ كردووە".
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، راشیگه‌یاند هەتا ئێستا هیچ پێشهاته‌یه‌ك له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌یلا زانا بۆ ئۆجه‌لان نییه.