Hemn Osman
22 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه بچووكانه، كه به‌توانای ناوخۆیی توركیا به‌رهه‌مده‌هێنرێن ناوی Gözcü "چاو‌دێر"یان لێنراوه و له بنكه سه‌ربازیی و بنكه‌كانی پۆلیسی ناوچه هه‌ستیاره‌كاندا به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا "ناوچه كوردییه‌كان" به‌كارده‌هێنرێن. ئه‌وه‌ش هاوكارێكی باشه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
فڕۆكه‌ی چاو‌دێر كه شه‌و و رۆژ ده‌توانرێت كاری پێ بكرێت، به‌هۆی بوونی كامێراوە ده‌توانرێت به وردی وێنەی ناوچەکە تۆمار بكات. به‌مه‌ش ئاسایشی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كان و بنكه‌كانی پۆلیس ده‌پارێزرێت.
فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چاو‌دێر كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بنكه‌كانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێن، له توانایدایه 15 كم به‌رز ببێته‌وه. ئه‌و دیمه‌نانه‌ی تۆمار ده‌كرێن راسته‌وخۆ ده‌نێردرێن بۆ وێستگه‌ی چاودێری زه‌مینی. به‌مه‌ش هاوكارییه‌كی زۆری هیزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی Arı تایبه‌تمه‌ندی مانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه له ئاسماندا، ده‌توانرێت به‌رده‌وام چاودیری پێ بكرێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ بنكه سه‌ربازیی و بنكه‌كانی پۆلیس.