کاستەمۆنو
پسپۆڕێکی تەندروستی تورکی دەڵێ بێ ئۆقرەیی دەروونی و دڵەڕاوکێ کاریگەریی خراپ دەکەنە سەر قژو لەگەشەکردنی رادەگرێ.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د.مستەفا ئۆزدەمیر) لە کۆلێژی پزیشکی (زانکۆی مێدیپۆل) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی" تاڵە مووەکان یەکێکن لەو بەشانەی جەستە کە بەخێرایی گەشە دەکەن لەبەر ئەوەیە کە قژ زۆر ھەستیارەو ھەر زیانێک کەلەدەرەوەو ناوەوەی لەش بێتە ئاراوە دەبنە ھۆی وەرینیان"
د. مستەفا زیاتر لەسەر ھۆکارەکانی وەرینی قژ قسەیکرد " ھۆکاری زۆر ھەن بۆ وەرینی قژ. بەشێوەیەکی گشتی ئەو نەخۆشیانەی کاردەکەنە سەر ڕەگی موو، سەر پێستی سەر، تێکدەری مێتابۆلیزمی تاڵی قژن ھەروەھا برینی کیمیایی دەبنە ھۆی قژ وەرین".
پسپۆڕان دەڵێن لەکەسێکی ساغڵەمدا تێکڕا ماوەی ژیانی مووەکان ٣-٥ ساڵە. ھەروەھا تاڵی قژ تا گەورەبوون و وەرینی، بەسێ قۆناغدا تێدەپەڕێ. لەتەواوکردنی ئەو سێ قۆناغەدا تاڵی قژ بەگشتی بێ ئەوەی ھەستی پێ بکەین بە قژ شانەکردن، شوشتن، خەوتن و یاریکردن بە قژ دەبنە ھۆی وەرینیان.
شتێکی دیکە ئەوەیە قژ وەرین ڕۆژانە ئەگەر زیاتربێ لە ١٠٠ تاڵ، ئەوا نیشانەی نەخۆشییە. بەڵام ئەگەر کەمتربوو لە ١٠٠ تاڵ و وەرینەکەی درێژەی کێشا دەبێ چارەسەر بکرێت بەرێنمایی پسپۆڕی بوارەکە.
ساڵ لەدوای ساڵ کەمبوونەوەو تێکچوون لەگەشەکردنی قژ ھەستی پێدەکرێ، لەوبارەیەوە د.مستەفا ئۆزدەمیر بۆ پاراستنی قژەکانتان مۆجگاریتان دەکات تا بەپێی ئەو رێوشوێنانە قژتان بپارێزن.
" بۆ بەرگرتن لەقژ وەرین پێویستە بەکارھێنانی شانە کەمبکرێتەوە دوو مانگ سێ مانگ جارێک ستایلی قژ داھێنانمان بگۆڕین، دەبێ خۆبپارێزین لەزیاد بەکارھێنانی مادەی کیمیایی شامپۆو ئاوی کلۆر داری زۆر، بەمجەفیفە زۆر قژمان وشکنەکەینەوە، قژمان بەستایلێ دابێنین بگونجێ لەگەڵ پیشەو ژیانی ڕۆژانەو ھەروەھا بایەخ بەوەرزەکانیش بدەین ئەگەر ئەو رێنماییانە لەپێشچاو بگرین.ئەمانە ھۆکارێکن بۆ پێشگری لە وەرینی قژ".