سنۆپ
بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی ئەتۆمی، شەش مانگ لەمەوبەر سەرۆکوەزیرانی تورکیا و ھاوتا ژاپۆنییەکەی لە ئەنقەرە پەیمانێکیان ئیمزا کرد و ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە کرا.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تیمێکی ٣٣ کەسی بە سەرۆکایەتی مامۆستای زانکۆی ٩ی ئەیلوول پرۆفسۆر دکتۆر گونای چفتچی بۆ لێکۆڵنەوە لە سەر ھێلی فای لە ناوچەی سنۆپ، سەردانی کەناراوەکانی سنۆپی کرد.
کار و خەباتی ئامادەکردنی شوێنی وێستگە ئەتۆمییەکە لە سەر وشکانی و لە سەر دەریا دەستیان پێکردووە و تا دوو ساڵی دیکە بەردەوام دەبێ.
تیمی ئامادەکار لە ٢٠ میلی کەناراوەکانی ئینجە بورون ماوەیەکە دەستی بەکارەکانی کردووە، بەڵام بە ھۆی نالەباری کەشوھەوا چوار رۆژە کارەکانیان راگرتووە و بەرپرسانی ئەو تیمە دەڵێن لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی کەشوھەوا دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.