موغلا
لەگوندێکی سەر بە پارێزگای موغلا لەڕۆژئاوای تورکیا، ژن و پیاوێک خانێکیان دروستکردووە بۆ بەخێوکردنی کەرو لە شیرەکەی سابوون دروست دەکەن.
موسا کاراچام لە گەڵ شوکرانی ھاوسەری، لەگوندی یاتاخان ھەشت ساڵە کارێک دەکەن لە ھی ھیچ کەسێک ناچێ، ئەویش دروستکردنی سابوونە لەشیری کەر.
موسا و شوکران، خانێکیان دروستکردوەو ئێستا ٥٠ کەری تێدا بەخێو دەکەن.
رۆژانە ھەر کەرەکانیان ٧٥٠-٨٠٠ شیر بەرھەم دەھێنن.
کاراچام گوتی: "لەدەرەوەی تورکیا خواست زۆرە لەسەر شیری کەر، بەڵام بەھۆی ناڕەحەتی لە گواستنەوەی ناتوانین رەوانەی دەرەوەی بکەین، ئێستا لە ناوخۆیش خواستی زۆر لەسەر سابوون و شیری کەر ھەیە لە سەرانسەری تورکیا نەخۆش دێن و شیری کەر دەبەن. ھەروەھا خۆیشم دەینێرم بۆ ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە، ئایدن و ئیزمیر."
بێجگە لە بەرھەمھێنانی شیری کەر، ئێستا موساو شوکران دەستیان داوەتە دروستکردنی سابوون بەشیری کەر. لەوبارەیەوە موسا گوتی: "لەگەڵ ھاوسەرەکەم بۆ ماوەیەک چووینە خولی زمان و فێری دروستکرنی سابوون بووین بە شیری کەر. ئەم سابوونە لە مادەی سروشتی پێکدێ و زۆر بەکەڵکە بۆ قژ. چەند دکتۆر داوایانکرد بە خێرایی دەست بە بەرھەمھێنانی بکەین. ئێستا بێجگە لە شوێنی گەشتیاریی تورکیا، دەینێرین بۆ قەتەر و ھاوایی لە چین."