دێرسم
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغلو وتارێكی له زانكۆی تونجه‌لیی شاری دێرسم پێشكه‌ش كرد و تیایدا گوتی:" كۆتا 90 ساڵه، هه‌وڵ دراوه بۆ لە یه‌كتێگه‌یشتن و دروست كردنی یه‌كجۆر هاووڵاتی و بنیاتنانی یه‌ك نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت، له ئه‌نجام دانی ئه‌مه‌ش وا مه‌زانن كه ته‌نها خه‌ڵكی دێرسم سته‌می لێكراوه".
داودئۆغلو گوتیشی:" چۆن ناوی دێرسم بۆ تونجه‌لی گۆڕاوه له هه‌مان كاتدا ناوی شوێنه سوننه‌كانیش گۆڕاوه.
داودئۆغلو له وته‌كانیدا بابه‌تێكی ژیانی خۆی گێڕایه‌وه و گوتی: "له ساڵه‌كانی 1939 و 1940 باپیره‌م باوكم و مامهكهمی له به‌ره‌به‌یان ره‌وانه‌ی خولی فێربوونی قورئان كردووه به‌ڵام له كاتێكدا كه مامه‌كه‌م له قوتابخانه لێیی تێكچووه وای زانیوه كه له مزگه‌وته و له ده‌ستپێكی پرسیارێكدا به هه‌ڵه وتوویه‌تی به ناوی خوا، پاشان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باپیره‌م ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
داودئۆغلو گوتیشی:" بیروڕای هه‌موو كه‌س له‌باره‌ی دێرسملهوانهیه جیاواز بێت، ده‌توانین ئه‌مانه بخه‌ینه نێو لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كان و چاوه‌ڕێی ئەنجامه‌كه‌ی بكه‌ین به‌ڵام كه‌س پێمان نه‌ڵێت بێ ده‌نگ بن به‌رامبه‌ر هاوار و فریادی پیرێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵی كه به‌ره‌و په‌تی سێداره بردیان هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌شی له پێش چاوی ئه‌و باوكه ته‌مه‌نی له 18 ساڵییه‌وه بۆ 21 ساڵی گه‌وره كرا و ته‌مه‌نی باوكه‌كه‌ش له 75 ساڵیه‌وه بۆ 54 ساڵی بچووك كرایه‌وه هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كیش كه ئه‌م كاره‌ی كرد بیركردنه‌وه‌یه‌كی سته‌مكاره و به‌رگری كردن له‌و بیركردنه‌وه‌یه نابێته به‌رگری كردن له ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت جێگیر نابێت، به‌بێ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ناتوانرێت میلله‌ت و ده‌وڵه‌ت یه‌كبخرێت، ئێمه رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، به‌ڵێ ئێوه سته‌متان لێ كرا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا لە کۆتاییدا گوتی: "من وه‌ك توركێكی سوننە و هاووڵاتییه‌كی كۆماری توركیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ده‌ڵێم و سڵاوی خۆم بۆ گشت كورد و عه‌له‌وی و زازای ده‌نێرم و رێزیان لێ ده‌گرم هه‌ر كه‌سێكیش به‌شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ناسنامانه یكات ئه‌وە زیان به‌ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت".