واشنتۆن
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "رۆژی شەممە لە دیاربەکر چالاکیەکی ھەست بزوێن لێبوو. بە رێگادا لەناو پاس من و شڤان پەروەر لە تەنیشت یەک دانیشتبووین، یەکتر دەناسین، نەک تەنیا وەکو وەزیر یان رۆشنبیرێک، بەڵکو وەکو ھاوڵاتیەکی تورکیا لەو تێدەگەم. بۆ ئەو سیاسەتە ھەڵەیەی ئەوی لە وڵاتەکەی دوور خستبوووە، داوای لێبوردنم لێکرد. ئێستا سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە پێشوازی لەو دەکا. سەرۆک وەزیران باسی ئەحمەد کایای کرد کە وەکو شڤان لە وڵاتەکەی دوور خرابوویەوە و دوور لە وڵاتەکەی گیانی لەدەست دا. ئەو رۆژانە بوونە رابردوو."
داودئۆغلوبە شڤان بە پەروەری گوت: "کەی بتەوێ دەتوانی ھاوڵاتیبوونت لە تورکیا بۆ بگەڕێتەوە، من چ مافێکم ھەبێ تۆش ھەمان مافت لە تورکیا ھەیە، نە کەم نە زۆر. من وەزیرم تۆ ھونەرمەند، من و تۆ خاوەن ھەمان مافین."