İsmet Karakaş,
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
پرۆسه‌ی دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی "هه‌وڵدان بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی وڵات"، "به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی"، "پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، "به‌رهه‌ڵستیكردنی یاسای گردبووونه‌وه، رێپێوان و خۆپیشاندان"، "هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینه و دوژمنایه‌تی" و "هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی تاوان" به‌رده‌وامه.
له میانی دانیشتنه‌كه‌دا كه له هۆبه‌ی ١٦ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ركراو، فیگه‌ن یوكسه‌داغ له‌ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له گرتووخانه‌وه به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا كرد و پارێزه‌ره‌كانیشی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
له دانیشتنی پێشوودا، هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په، فیگەن یوكسه‌كداغ له میانی به‌رگریكردن له خۆی سه‌باره‌ت به یه‌كخستنی ئه‌و سكاڵانامانه‌ی له‌سه‌ری تۆمار كراون، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه دادگاییكردنه سیاسییه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانیش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی كۆنهبووەتهوه، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا به باشی نازانێت به‌رگری له خۆی بكات.
هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په، فیگەن یوكسه‌كداغ ره‌خنه‌ی له بڕیاری دادگا گرت كه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت به‌هۆی رووداوه‌كانی كۆبانێ له ٦-٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ دووباره بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و و هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش دراوه و باسی له‌وه كرد كه پێویسته ره‌وشی سیاسیی توركیا "ئاسایی" بكرێته‌وه.
دوای فیگەن یوكسه‌كداغ پارێزه‌ره‌كانیشی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره بریكاردهرهكهیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، داوایان كرد ناوبراو ئازاد بكرێت.
ئه‌و داواكاره گشتییهیش كه له میانی دانیشتنه‌كه‌دا تێڕوانینی وه‌رده‌گیرا، داوای كرد سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی تۆمه‌تباردا بكات كه داخۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت له ٦-٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
داواكاری كۆمارییش داوای كرد به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌ته قورسانه‌ی خراونه‌ته پاڵ فیگەن یوكسه‌كداغ و ره‌چاوكردنی به‌ڵگه به‌رچاوه‌كان كه ده‌ری ده‌خات ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ناوبراو به‌هێزن بڕیار بدرێت كه ناوبراو به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه.
دوای دانوستانه‌كان ده‌سته‌ی دادوه‌ری به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بمێنێته‌وه و دۆسیه‌كه‌ش بۆ ٢٩ی ئه‌یلوولی داهاتوو دوابخرێت.