Mazın Asad
01 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
ئاردەخان - AA
خەڵکی شاری ئەردەخان بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە دەریاچەی چڵدر و رووباری کورا مەلە دەکەن و خۆیان فێنک دەکەنەوە.
منداڵانی گوندی ئاڵتاش کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیانن لە رووباری کورا ھەم مەلە دەکەن و ھەمیش ئاو بە ئاژەڵەکانیان دەدەن.
ھاوکات شوانەکانی ئەو گوندە بە ھۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە ئاو بەسەریان دەکەن و کاتێکی خۆش بە مەلە بەسەر دەبەن.
منداڵان لەگەڵ باوکیان یاخود براکانیان لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان لە رووبار و دەریاچەکاندا مەلە دەکەن کە چەندین دیمەنی جوان دەبەخشێت.
شوانێک بە ناوی بەکیران جۆشان تەمەن ١٣ ساڵ و یەکێکی دیکە بەناوی ئوموت تۆپتاش تەمەن ھەشت ساڵان بە ھۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە لە دەریاچەکاندا لەگەڵ مەڕو ماڵاتیان مەلە دەکەن.
بەکیران جۆشان ئاماژەی بەوە دا کە ھەموو رۆژێک لە کاتی نیوەڕۆدا ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ ئاژەڵەکانی لە رووباری کورا و دەریاچەی چڵدر پشوو دەدەن و پێداویستی ئاوی ئاژەڵەکانیان دەستبەسەر دەکەن و پاشان لە ئاوەکەدا مەلە دەکەن. ناوبراو گوتیشی: "کەشوھەوا زۆر گەرمە و ئێمەش لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانمان زۆر ئارەقە دەکەین. بۆیە روو لە دەریاچەکە دەکەین و خۆمان فێنک دەکەینەوە. مەلەکردن لێرەدا زۆر نایابە".
ئوموت تۆپتاش-یش رایگەیاند مەلەکردنی لێرەدا زۆر خۆشە و ھەموو رۆژێک ئەم دەرفەت بۆ خۆیان دەقۆزنەوە.