وان
دەوترێ ئافرەتێک بە ناوی دەنیز تەمەن ٢٨ ساڵ لەگەڵ مێردەکەی بەناوی سادات تەمەن ٣٠ ساڵ دەبێتە دەمەقڕەیان و ژنەکە پەنا دەباتە بەر ماڵی خزمێکی، پیاوەکەش شێتگیر دەبێ و بەپەت خۆی ھەڵدەواسێ.
مەولودی باوکی خۆکوژەرەکە بوکەکەی بەکوشتنی کوڕەکەی تاوانبار کرد و کوشتی.
تەرمی ھەر دوو ژن و مێردەکە بۆ پشکنین رەوانەی ناخۆشخانەی حکومیی ئۆزاڵۆپ کران و فەرمانی دەستگیرکردنی مەولودیش درا.
ھێزە ئاسایشپارێزەکان بۆ رێگرتن لە سەرھەڵدانی شەڕ لەنێو ھەردوو بنەماڵە رێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر.
ھاوسەرەکان خاوەن سێ منداڵ بوون. گەورەترین منداڵیان دەچیتە باخچەی ساوایان.