Sangar Hamad Azeez
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
لەیاری دەستپێکی قۆناغی یەکەمی تۆپی باسكەی خولی یانە پڕۆفشناڵەكانی ئەمریكا NBAدا یانەی گۆڵدەن ستەیت واریۆرس بە ئەنجامی ١٠٤ -٧٨ لە یانەی هۆستن رۆکێستس بردەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەش یاریزانی بەتوانای گۆڵدەن ستەیت واریۆرس، ستیفەن کوری کە تەنیا لە ٢٠ خولەکی یەکەم دا ٢٤ خاڵی تۆمار کرد بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.
بەم هۆیەوەش یانەی گۆڵدن سیەتیت سەرەڕای بردنەوەی یارییەکە، بەڵام یاریزانێکی گرنگی لەدەست دا.
لە یارییەکی دیکەشدا یانەی ئەتلەنتا هاوکس توانی بە جیاوازی یەک خاڵ بە ١٠٢ - ١٠١ لە یانەی بۆستن سێلتیکس بباتەوە.