Levent Kişi,Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نتاڵیا - AA
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی توركیا، ئیبراهیم تاتڵیسه‌س، له‌میانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌نتاڵیا بۆ فیلم، "خه‌ڵاتی شه‌ره‌ف" وه‌رده‌گرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئیبراهیم تاتڵیسه‌س له رێوره‌سمێكدا كه رۆژی هه‌ینی سازده‌كرێت، خه‌ڵاته‌كه‌ی پێده‌به‌خشرێت.
باس لهوهشكراوه تاتڵیسه‌س له ساڵی ١٩٧٧دا به یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی هاتووه‌ته ناو دنیای موزیك و له ساڵی ١٩٧٨یشدا به فیلمێک هاتووه‌ته ناو دنیای سینه‌ماوه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌ركه‌وتن و ناوبانگی تاتڵیسه‌س له جیهانی موزیكدا كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها دانە لە ئهلبومەکانی بفرۆشێت، دوای ماوه‌یه‌كی كورت ده‌رگای سینه‌مای به‌ڕووی ناوبراودا كردووه‌ته‌وه. تاتڵیسه‌س له كاری سینه‌ماییدا، ده‌رهێنانی ٢٠ فیلم، سیناریۆی سێ فیلم، به‌رهه‌مهێنانی دوو فیلمی له ئه‌ستۆ گرتووه و له ٣٦ فیلم‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارییكردووه".