Heman Hussein Yaseen
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2023
هەولێر-AA
هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا، ئیبراهیم تاتڵیسهس بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی بڕاندێکی جلوبەرگ لە شاری هەولێر کرد.
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیسهس گەیشتبووە هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێکدا بڕاندێکی جلوبەرگی لە هەولێر کردەوە.
ئیبراهیم تاتڵیسهس کاتژمێر نۆی شەو گەیشتە شوێنی رێوڕەسمەکە و بەهۆی زۆری هەوادارەکانی لە شوێنەکە، ماوەی چەند خولەکێک نەیتوانی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزێت و دواتر هێزە ئەمنییەکان رێگای چوونە ژوورەوەیان بۆ کردەوە.
دوای مانەوەی بۆ یەک کاتژمێر، شوێنەکەی بەجێهێشت و هاووڵاتییەکی زۆریش لەم ماوەیەدا لەبەردەم شوێنەکە هەوڵی چوونەژوورەوەیان دەدا و وەکو دەربڕینی خۆشەویستی بۆ ئیبراهیم تاتڵیسهس ناونیشانی گۆرانییەکانیان دەگوتەوە.