جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەند ئارنچ کە گوتەبێژی حکومەتیشە لەبارەی پرسی پەرلەمانتارانی دەستگیر کراوی بەدەپە رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەدا پەرلەمانتارانی دەستگیر کراوی بەدەپە ئازاد بکرێن، چونکە مانەوەی ئەوان لە زیندان و دادگایی نەکردنیان، پێشێل کردنی مافی مرۆڤە.
ئارنچ گوتی: "پەرلەمانتارانی بەدەپە کە ئێستا لەکاتی گفتوگۆکاندا بە دەنگێکی بەرز باسی ئەو پرسە دەکەن و سەرکۆنەی دەکەن، هەروا لە داواکارییەکانیان رەتکراوەتەوە، ئەمە بێ رێزیە لەبەرامبەر ئیرادەی نیشتمانی دەنگدەر و پەرلەمانتاران. من توڕەیی بەدەپەبە رەوا لەقەڵەم دەدەم."
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەسەر بۆچوونەکانی خۆی جەختیکردەوەو گوتی: "ھەموو کەس دەزانێ بۆچوونی من چییە لەو بارەیەوە، چەند ساڵ لەمەوبەر جەختم لەوە کردەوە کە بارودۆخی ئەو پەرلەمانتارانەی وا ماوەیەکی درێژە زیندانیکراون، دادگایی نەکردنیان لەو ماوەیە دوور و درێژەدا، پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤە. بۆیە ئەوانەی ئەمڕۆ ھەمان ئەو شتانەی لە رابردوو گووتومە، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە."
ئارنچ ئاماژەوەی بەوەدا کە تورکیا دەوڵەتی یاسایە و پێویستە دەوڵەتی یاسا پێداویستییەکانی دابین بکا. هەروەها ملکەچی دەسەڵاتی ئەو یاسایە بوون کە باوەڕیان پێی ھێناوە.