İdris Okuducu,Rewa Mahmood Hasan
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
تەرمی ئەو دیپلۆماتکارە تورکەی كۆنسوڵخانەی تورکیا لە هێرشێکی چەکداریدا لە هەولێر شەهید بوو، ئەمشەو دەبرێتەوە تورکیا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەمشەو تەرمی کارمەندە دیپلۆماتکارەکەی كۆنسوڵخانەی تورکیا لەهەولێر کە ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکداری رێستۆرانتێکی هەولێردا شەهید کرا بە فڕۆکەیەک رەوانەی تورکیا دەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە توێکارە پزیشکییەکانی تەرمەکە لە نەخۆشخانەی رزگاری لەهەولێر کۆتایی هاتووە.