Sümeyye Dilara Dinçer
05 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2026
تورکیا دوای ٢٢ ساڵ لە میوانداریی سەرکردەکانی لووتکەی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) لە ئیستانبوڵ، ئەمجارە ٣٦مین لووتکەی پەیمانەکە لە ئەنقەرە میوانداری دەکات. ئەو لووتکەیەی کە وەک یەکێک لە گرنگترین لووتکەکان لە مێژووی پەیمانەکە باسی لێ دەکرێت لە سەردەمێکی جیاوازی گۆڕانکارییەکان ئەمنییەکان لە جیهاندا.
بڕیارە سەرکردەکانی ٣٢ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ، لەوانەش سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانەکە بەشدار بن. هاوکات وڵاتانی ئوستڕاڵیا، ژاپۆن، نیوزلەندا، کۆریای باشووریش بەشداری لە لووتکەکەدا دەکەن و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئەورووپا، ئاتڵانتیک و زەریای هیند باسی لێ دەکرێت.
بە پێی پلان، لووتکەی ناتۆ جگە لە باسکردن لە داهاتووی پەیمانەکە، دیزاینی ئاسایشی جیهانی، دەرفەتەکانی بەرەپێشبردنی تورکیا لە پەیمانەکە تاوتوێ دەکات. چاوەڕێ دەکرێت ئەنقەرە لە لووتکەکەدا، تواناکانی خۆی لە بواری پیشەسازیی بەرگریی، کارگێڕی قەیران و توانای سەربازیی و دیپلۆماسی بۆ هەموو لایەک دەربخات.
یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی گفتوگۆی ناو لووتکەکە، پرسی دابەشکردنی ئەرکەکان و بوودجەی بەرگریی ئەندامانی ناتۆ دەبێت.
بۆ یەکەمجارە کە "کۆمەڵەی پیشەسازیی بەرگریی" کە لە ساڵانی ڕابردوودا وەک پلانێکی لاوەکی ئەنجام دەدرا، وەک بەشێکی سەرەکی لە لووتکەکەدا باسی لێ بکرێت.
لە چوارچێوەی "دەستپێشخەری هاوکاری ئیستانبوڵ" کە لە لووتکەی ساڵی ٢٠٠٤ بناغەی بۆ دانرا، دانیشتنێکی تایبەت بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەم دەستپێشخەرییە لەوانەش قەتەر، بەحرێن، کوێت و ئیمارات ئەنجام دەدرێت.
تورکیا لە میانی لووتکەکەدا، جگە لە سەرکردەکانی ئەندام لە ناتۆ، میوانداری ژمارەیەکی زۆر لەو سەرکردانە دەکات کە بانگهێشتکراون، نزیک بە ١٠٠ وەزیر، دیپلۆماتی باڵا و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و هەزاران میوانی بیانی.
نزیکەی سێ هەزار ڕۆژنامەوانی، وێنەگر، تەلەڤیزیۆن و میدیای نێودەڵەتی بۆ ڕووماڵکردنی لووتکەکە مۆڵەتیان وەرگرتووە.
بۆ دابینکردنی ئاسایشی لووتکەکە، ٥٦ هەزار هێزی ئەمنی لەوانەش پۆلیس و جەندەرمە ئەرکدار دەبن و ٦٣٩ هێزی پسپۆڕیش بە شێوەی شەو و ڕۆژ ئەرکیان دابینکردنی ئاسایشی سایبەری لووتکەکە دەبێت.
دوایین لووتکەی ناتۆ لە تورکیا، ساڵی ٢٠٠٤ لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، ئەوەش دوای کۆتاییهاتن بە جەنگی سارد و وەرچەرخانەکان لە بواری ئەمنی لەو سەردەمە دەزاندرا.
لە لووتکەکەدا، ٤٦ وڵات بەشدار بوون و بڕیاری گرنگ لەوانەش پەرەپێدان بە ئەرکی ناتۆ لە ئەفغانستان، پەروەردەکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێکران. هاوکات هەریەکە لە وڵاتانی بولگاریا، ئەستۆنیا، لیتڤانیا، لیتۆنی، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا و سلۆڤێنیا وەک ئەندامی نوێ لە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) ناسێندران.