Sarp Özer,Ali Kemal Akan
24 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا، زۆربەی ناوچەی زاپ-یان لە باکووری عێراق لە تیرۆریستان پاک کردووەتەوە و حەشارگەکانی تیرۆریستیانیان خاپوور کردووە، رایگەیاند: "لە رێگای ئۆپەراسیۆنەکەوە ٣٠٢ کیلۆمەتر لەسەر سنووری عێراق بووەتە هێڵی ئەمنی و تاکوو ئێستا ٥٠٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
خولوسی ئاکار دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆمار لە کۆشکی کۆماریی بۆ میدیاکاران دوا.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری میدیاکارێکدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن لە میانی سەردانەکەی خولوسی ئاکاردا بۆ بەریتانیا، تورکیا و بەریتانیا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەبارەی کڕینی کەشتیی جۆری "Type-23"، گوتی: "شتێکی کردەیی و یەکلاییبۆوە لەئارادا نییە".
خولوسی ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵدا، زۆربەی ناوچەی زاپ-یان لە باکووری عێراق لە تیرۆریستان پاک کردووەتەوە و حەشارگەکانی تیرۆریستیانیان خاپوور کردووە، رایگەیاند: "(هێزەکانمان) چوونە ناو ئەو ئەشکەوتانەی چەندین ساڵە تیرۆریستان لەوێ دەمانەوە و حەشارگە و پەناگەکان بەسەر تیرۆریستاندا رووخێندران. لە رێگای ئۆپەراسیۆنەکەوە، ٣٠٢ کیلۆمەتر لەسەر سنووری عێراق بووەتە هێڵی ئەمنی و تاکوو ئێستا ٥٠٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون. نزیکەی ٦٠٠ ئەشکەوت خاپوور کراون، زیاتر لە دوو هەزار مین و بۆمبی چێندراو پووچەڵ کراونەتەوە، دەستبەسەر هەزار و ١٧٤ پارچە چەکدا گیراوە و ٥٣٣ هەزار و ٢٧٥ پارچە پێداویستی چەکداریی و ماددەی تەقەمەنی دۆزراونەتەوە".