حكومەتی ئیسرائیل لە رۆژھەلاتی قودس و كەرتی غەززە بریاری ئاواكردنی زیاتر لە ١٩٠٠ خانووی دا و حكومەتی توركیاش ئەم بڕیارەی ئیسرائیلی سەركۆنە كرد.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە حكومەتی توركیا پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەكا، بەڵام بڕیاری ئاواكردنی ١٩٠٠ خانووی لە دژی رێكەوتننامەی پرۆسەی ئاشتیە كە بەپێی ئەو پرۆسەیە دەبێ لە ئەنجامی گفتوگۆكاندا حكومەتی فەلەستینی لە رۆژھەڵاتی قودس دامەزرێ.