Sarmand Hameed
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد کە دوێنی شەممە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسای کردە ئامانج و، کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە کە تورکیا سەرەخۆشی لە گەلی فەڕەنسا دەکات بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە پاریس ئەنجامدرا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لە پاڵپشتی هەوڵەکان کردووەتەوە لەپێناو بەهێزکردنی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئێوارەی دوێنی شەممە کەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە شەقامی مۆنسینی لە نزیک خانەی ئۆپیرا ناوەڕاستی پاریس، بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی و لە ئاکامدا کەسێکی کوشت و چوار کەسی دیکەیشی بریندار کرد و دواتر لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا.
پێشتریش سەرچاوەیەک بە کەناڵی فرانس ٢٤ی راگەیاندبوو کە ئەنجامدەری هێرشەکە گەنجێکی فەڕەنسی لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ی شینیان بووە.
لای خۆیەوە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە راگەیاند.