Yasemin Kalyoncuoğlu
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
وەزارەتەکانی ناوخۆ و دادی توركیا بڵاویان كردهوه، لە ٨١ پارێزگا ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر ٩٦٨ گومانلێکراوی فەتۆ دەستیپێکردووە.
وەزیری ناوخۆی توركیا، مستەفا چیفتچی و وەزیری داد، ئاکن گیورلەک ڕاگهیاندراوێكیان لهبارهی كۆنگرهی ڕۆژنامهوانی هاوبەش بهبۆنهی ساڵیادی هەوڵی ناپاکی کودەتاكهی ١٥ی تەمووز بڵاوكردهوه و، تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد یادی شەهیدانی ئازیز دهكهنهوه كه لە پێناو نیشتمان، ئاڵا، دیموکراسی و ئیرادەی نیشتمانییدا گیانی خۆیان بەخت کرد.
لە ڕاگەیاندراوهكهدا باس لهوه كراوه بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری فەتۆ کە بە بەرخۆدانی قارەمانانەی گەل تێکشکێندرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بە هەمان پێداگریی و هەستیارییەوە بەردەوامە و، هاتووه: "به سهركردایهتی سەرکۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەوڵەتەکەمان لە ١٥ی تەمووزەوە تا ئێستا بە ههموو دامەزراوەکانیەوە هەڵمەتێکی گەورەی پاککردنەوەی ئەنجام داوە و، بەرەنگاربوونەوەیەکی بێ سازشی دژی ئەم تۆڕی ناپاکه ئهنجامداوه کە ئیرادەی گەل، مانهوهی دەوڵەت و سیستمی یاسایی کردە ئامانج. لەم چوارچێوەیەشدا لە ئەنجامی کاری هاوبەشی داواکاری گشتیی کۆماری لە ٨١ پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش و فەرماندەییەکانی جەندەرمەی پارێزگاکان بۆ ئاشکراکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری فەتۆ، بەیانی ئهمرۆ ئۆپەراسیۆن دژی ٩٦٨ گومانلێکراو لە ٨١ پارێزگادا دەستیپێکردووە. لە کاتێکدا ئەو پارێزگایانەی زۆرترین ژمارەی گومانلێکراوی تێدایە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بریتین لە ئەنقەرە، ئیزمیر و ئیستانبوڵ، کارەکان لە پارێزگاکانی دیكهشماندا دژی پێکهاتەی ئێستای ڕێكخراوهكه و پێکهاتە نهێنیی و پەیوەندیدارەکانیان بەردەوامه".
ههروهها له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: "وەک وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ به سهركردایهتی بەڕێز سەرکۆمارمان بە هەماهەنگییەکی بەهێز لەگەڵ ڕێكخستنهكانی ئاسایش و جەندەرمە، داواکاریە گشتییەکانی کۆماری و سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان پێداگرانه درێژه به بەرەنگاربوونەوەکانمان دەدەین. ڕێگە بە هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی و كهسێك نادەین ئیرادەی گەلی ئازیز و داهاتووی دەوڵەت و سیستمی یاساییمان بکەنە ئامانج. هۆشیارانه پارێزگاری لەو بەرپرسیارێتیە مێژووییە دهكهین كه ١٥ی تەمووز خستوویەتیە ئەستۆمان و پارێزگاری له ئهمانهتی شەهیدانمان، فیداکاریی جهنگاوهران و ئیرادەی سەربەخۆیی گەلەکەمان دەکەین".