ئانتالیا
رێژەی بەساڵاچوانی توركیا زیاتر دەبێت و رێژەی ئەوانەی كە لەخوار تەمەنی ١٤ ساڵیدان رۆژ لە دوای رۆژ كەمتر دەبێتەوە.
ژمارەی دانیشتوانی توركیا بەپێی ئاماری ساڵی 2014 بە 77 ملیۆن كەس ئەژمار كراوە و سەدا 24.3 ئەو ژمارەیە تەمەنیان لە نێوان 0 تا 14 ساڵ ، سەدا 67.8 تەمەنیان لە نێوان 15 تا 64 ساڵ ( 52 ملیۆن و 649 هەزار و 512 كەس) سەدا 8ی دیكەیش لە سەرەوەی 65 ساڵە.
بەپێی ئەو راپۆرتەی كە ئانادۆڵو لە چوارچێوەی ئامارەكانی ناوەندی ئاماری توركیاوە ئامادەی كردووە، لە كۆی گشتی 16 ملیۆن كەس لە توركیا پێش 80 ساڵ، نیوەی ئەو ژمارەیە منداڵ بوون بەڵام ساڵی 2014 كە ژمارەی دانیشتوانی توركیا بووەتە 77 ملیۆن لە چوار كەسدا تەنیا یەك كەس منداڵە.
ساڵی 1935 سەدا 3.5ی كۆمەڵگە بە ساڵاچوان بوون ( تەمەنیان لە سەرەوەی 65 ساڵ بووە) و ئەمڕۆ سەدا 8ی دانیشتوانی توركیا لە بەساڵاچوانن.
بە گوێرەی پێشبینییەكان دوای 60 ساڵ ژمارەی دانیشتوانی توركیا دەبێتە 89.1 ملیۆن كەس و رێژەی بەساڵاچوان لە رێژەی منداڵان زیاتر دەبێت. لە ساڵی 2075 لە توركیا ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 0 تا 14 ساڵە 13 ملیۆن و ئەوانەی كە تەمەنیان لە 65 ساڵ بەسەرەوەیە دەبنە 24.6 ملیۆن و ساڵی 2023 رێژەی ئەوانەی تەمەنیان لەسەرەوەی 65 ساڵە دەبێتە سەدا 10 و ساڵی 2050 ئەو رێژەیە دەبێتە سەدا 20 و ساڵی 2075 ئەو رێژەیە دەبێتە سەدا 27.7.