Ramal Mahmood
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە وڵاتەکەی ناوچەی ئارام لە سووریا دروست دەکات.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ لە میانی پێشکەشکردنی گوتەیەک لە هێرشەکەی ویلایەتی پەنسیلڤانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە رەوشی سووریا جێگای نیگەرانییە و بۆ ئەو مەبەستەش گوتوویەتی: "یارمەتی خەڵکی ئەوێ دەدەین. ناوچەی ئارام لە سووریا دروست دەکەین. یارمەتی ئەوە دەدەین ناوچەی ئارام لە سووریا دروست بکرێت".
ترەمپ ئەوەی هێناوەتە بەرباس کە بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا خەڵکی ئەوێ دەروازەیەک بە روویاندا دەکرێتەوە، رایشیگەیاندووە کە داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکەن خەرجی پڕۆژەکە بگرنە ئەستۆ.