Ramal Abdullah Mahmood
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به بۆردومانکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی شه‌عیرات له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، له‌دوای هێرشه کیمیاوییه‌که‌ی که له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه کرایه سه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخون، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد به‌شێوه‌یه‌کی "ئێجگار ئه‌رێنیی" دەستخۆشی له‌و بۆردومانە ده‌که‌ن و رایگه‌یاند "بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه هاوشێوه‌کان بێ سزا نه‌مێننه‌وه و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بکرێت که لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، تورکیا پشتیوانیی ته‌واو له‌هه‌ر ههنگاوێکی له‌وجۆره ده‌کات".
وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە: "بەشێوەیەکی ئێجگار ئەرێنی دەستخۆشی لە ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا دەکەین بۆسەر بنکەی سەربازی ئاسمانی شەعیرات، کە دوای هێرشی کیمیاویی رژێم بۆ سەر خان شەیخون ئەنجامی دا کە دوا نموونەی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دژی مرۆڤایەتی رژێمە کە ماوەی شەش ساڵە بە بەرچاوی ویژدانی مرۆڤایەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی دەدات. بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه هاوشێوه‌کان بێ سزا نه‌مێننه‌وه و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بکرێت که لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، تورکیا پشتیوانیی ته‌واو له‌هه‌ر ههنگاوێکی له‌وجۆره ده‌کات".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەک وڵاتێک کە باوەشی بۆ سێ ملیۆن پەنابەری سووری کردووەتەوە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبین لە کاروچالاکییەکانمان بۆ بەرەو پێشبردنی قۆناغێک کە رێگە خۆش بکات بۆ چارەسەری سیاسیی لە سووریا و پێش‌گرتن بە جێبەجیکردنی سزای بەکۆمەڵ و کردەی تیرۆریستی لە دژی گەلی سووریا".