دیاربەکر
جێگری سەرۆکی پارتی ماف و ئازادیەکان (ھاک-پار) بایرام بۆزێل لەبارەی رووداوەکەی رۆبۆزکی کە ٣٤ کەسی تێدا بوونە قوربانی، لە شارەدێی ئوڵودەرەی سەر بەپارێزگای شەڕناخ گوتی: پێویستە بەھەر شێوەیەک بووە تۆمەتباران و بەرپرسانی کردەوەکە بھێنرێنە بەردەم دادگا و بەسزای یاسایی بگەیەنرێن.
بۆزێل لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی، لەبەردەم AZC پلازا لە ناوچەی ئۆفیس لە دیاربەکر گوتەیەکی پێشەکەش کرد و گوتی: "تائێستا ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی جددی لەسەر دۆسیەی رۆبۆزکی و کەیسی ٣٤ قوربانیەکە لەلایەن دادگاوە نەکراوە."
بۆزێل گوتی: رووداوەکەی ٢ ساڵ بەر لەئێستا خاڵی وەرچەرخان بوو، یەکلاکردنەوەی کەیسی رووداوەکە کاریگەری لەسەر داھاتوو دەبێ. پێویستە بەھەر شێوەیەک بووە بەپرسانی رووداوەکە بدرێنە دادگا و سزا بدرێن. ھەروەھا ئاشکراکردنی رووداوەکە لەڕووی سیاسیەوە لەئەستۆی حکومەتدایە.
دوای پێشکەشکردنی گوتەکانیان ئەندامانی پارت بەبێ ھیچ کێشەیەک بڵاوەیان کرد.