باتمان
لە گوندی چنێران سەر بە پارێزگای باتمان كە گوندێكی ئیزدی نشینە و بە گشتی ١٦ دەنگدەری ھەیە، بۆ موختاری ئەو گوندە محەمەد ئالجو تەمەن ٧٦ ساڵ لە گوندی زەڤیا ئالیكان سندوقی دەنگدان دانرا.
ئالجو كە بەیانی ئەمڕۆ سەردانی گوندی زەڤیا ئالیكان كردبوو دەنگی خۆی خستە نێو ئەو سندوقەوە كە لە مزگەوتی گوندەكەدا بۆی دانرابوو.
ئالجو گوتی: "لە ھەڵبژاردنی سەركۆماردا لە گوندەكەماندا تەنیا من و ھاوسەرەكەم دەنگماندا دەنگدەرانی دیكەی گوند لە دەرەوەن.
ئالجو گوتی: "لە كاتی ھەڵبژاردنی سەركۆماردا سندوق لە ماڵمان دانرا بە ھۆی ئەوەیەوە كە ئەوانی دیكە لە ئەورووپان لە ھەڵبژاردنەكاندا تەنیا من و ھاوسەرەكەم دەنگماندا".
موختاری گوندی زەڤیا ئالیكان سەمەد گەزیجی تەمەن ٥٦ ساڵ گوتی: "سندوقی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی گوندی چنێران ھەمیشە لە گوندی ئێمە دانراوە و ئەمساڵێش بۆ یەك كەس ئەو سندوقە دانرا".