ئه‌نقه‌ره
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (هه‌ده‌په)دا بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌وه، داودئۆغڵو له ناوه‌ندی گشتی ئاك پارتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، داودئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی یه‌كه‌م: بۆچوونی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی دوێنێی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌میرتاش چییه كه وتبووی "پێویسته په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت"، دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له ئارادا بێت، لایه‌نی به‌رامبه‌ر (موخاته‌ب) ئۆجه‌لانه. بنه‌مای بانگه‌وازه‌كه پێویسته ئه‌و بیكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ده‌په داوای چوون بۆ ئیمراڵی ده‌كات، ئایا دۆخی ئیستا له‌باره‌ی ئه‌و داخوازیه‌وه چییه؟ داودئۆغڵو گوتی: كاتێ ئاك پارتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو، هه‌وڵێكی زۆری خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و قه‌ده‌غانه هه‌ڵبگرێت كه كورده‌كان داوایان ده‌كرد. هه‌ر له هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی، كردنه‌وه‌ی ته‌ره‌ته كوردی، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانی كوردی له زانكۆكاندا، تا ئه‌نجامدانی بانگه‌شه به زمانی كوردی، هه‌روه‌ها پرۆسه‌یه‌كی فراوانی به‌ره‌و دیموكراسی ئه‌نجام درا. كه‌ش نه‌بوو تانه‌یه‌ك له‌و كارانه بدات. ئه‌وانه شتانێكی راسته‌قینه‌ن كه روویانداوه. له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه، ئه‌مڕۆ هه‌ده‌په به‌هێزی 80 په‌رله‌مانتار له‌نێو په‌رله‌مانی توركیادایه. له رووی ئابووریشه‌وه هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی یوكسێك ئۆڤاوه تا رێگاوبانه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌شه‌سه‌ندی فراوان جێبه‌جێ كراوه. له كاتێكدا یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و به‌هانانه نه‌ماون، ئایا هێشتا بوونی گرووپی چه‌كداری چ لۆژیک و واتایه‌كی هه‌یه؟ ئیمه ئه‌م پرسیاره له لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌په ده‌كه‌ین. تكایان لێ ده‌كه‌ین. ئه‌و پرسیاره چه‌ندین جار له هه‌ده‌په بكه‌نه‌وه. بپرسن و بڵێن ئیمه بۆ توندوتیژی چه‌كداری ده‌نگمان به ئێوه نه‌داوه. هه‌تا زۆر ئه‌و پرسیاره بكرێت، دڵنیام له‌وه‌ی لێپرسراوانی هه‌ده‌په ده‌كه‌ونه به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ی نێوخۆیی".
هاوكات، داودئۆغڵو هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ وته‌كانی دوێنێی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كرد، كه وتبووی پێویسته په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت و گوتی: "ئه‌و وتانه دروستن، ده‌ربڕینێكی باشه. ئه‌گه‌ر ئه‌و داخوازیه نه‌خرابایه رۆژه‌ڤه‌وه، ئه‌و قسه‌یه نه‌ده‌كرا. واتە باسكردن له دانانی چه‌ك پێویستی به زۆر پرسیار هه‌یه. ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی پشتیوانی له هه‌ده‌په ده‌كه‌ن، به واژۆی 200 رۆشنبیر پێویسته ئه‌م پرسیاره له هه‌ده‌په بكه‌ن. بۆچی؟ كاتێ باس له ئاشتی و دیموكراسی ده‌كرێت، هه‌ست به پێویستی چه‌كیش ده‌كرێت. حكوومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێنین، زه‌مینه‌یه‌كی نوێی سیاسی دێته ئاراوه. ئێستا ته‌واو كاتی ئه‌وه‌یه. كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرات هه‌بێت. به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دۆستانه به خۆیم وت هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیتان برده‌وه، جوانه. كاتێ كه ده‌ڵێم برتانهوه، بۆ ئه‌وه‌یه كه دوو هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆیان ده‌نگیان هێناوه. سهركهوتنێكتان تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌و پارته‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا یه‌كه‌م بوو و سه‌ركه‌وت ئاك پارتی یه. باشه كاتێ سه‌ركه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه پیرۆز ده‌كه‌ن، واتای ده‌نگی ئه‌و ته‌قانه چییه له شاره‌كاندا؟ پێویسته ئه‌وه‌ش بپرسرێت. پێویسته هاووڵاتییانمان له ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره ئه‌وه بپرسن. هه‌روه‌ها هاووڵاتیانیشمان له دیاربه‌كر. پێویسته بپرسرێت كه ئایا واتای چییه به درێژایی ئه‌و شه‌وه نمایشی چه‌ك له شاره‌كاندا؟ بێگومان ئێمە پێداگرین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێ و شوینی پێویست".