Metin Tokgöz,Mustafa Hatipoğlu,Muhammet Ali Kemal
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
له به‌شی ئاسیا (ئانادۆڵو)ی ئیستانبوڵ، به هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه، ئاو له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه‌كان كۆبوویه‌وه.
به هۆی گیرانی مه‌نهۆڵه‌كانه‌وه له شه‌قامی شاعیر ئارشی له ناوچه‌ی كادیكۆی، ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆبوویه‌وه و شۆفێران تووشی ئاسته‌نگ بوونه‌وه.
به هۆی بارانه‌وه له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ناوچه‌ی فیكیرتهپه، ژماره‌یه‌ك له شوێنكاره‌كان ژێر ئاو كه‌وتن. خاوه‌نكاره‌كان به تواناكانی خۆیان ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان كرد.

هاوكات ئه‌نده‌رپاسی وێستگه‌ی پاسی فیكیرتهپه، ژێر ئاوكه‌وت.
به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه وێستگه‌ی فهنهریۆڵوی میترۆی مارمارای به‌ڕووی هاتوچۆدا، داخرا.
له ئه‌نده‌رپاسی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری فهنهریۆڵو له ناوچه‌ی كادیكۆی، به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌وه، سێ كه‌س کە له‌ناو دوو ئۆتۆمبیل‌دا گیریان خواردبوو له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌وه رزگاركران.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان تیمی پۆلیس شریتیان به ده‌وری رووداوه‌كه‌دا كێشا و تیمه‌كان ئه‌و سێ كه‌سه‌یان رزگاركرد كه له‌ناو دوو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا گیریان خواردبوو.
تیمه‌كانی سه‌ربه شاره‌وانی ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان و ده‌ركردنی ئاو له‌و شوێنانه‌ی ژێرئاوكه‌وتوون، كردووه.
هاوكات ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له ئهندهرپاسهكهدا گیریان خواردبوو له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركووژێنهوهوه رزگارده‌كرێن.