Fahrettin İbrahim
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراھیم کاڵن لەبارەی ھێرشەکەی ئیدلب رایگەیاند: "ناڕەزایەتییەکانمان گەیاندە لایەنی رووس. لە رۆژانی داھاتوودا بەڕێز سەرکۆمارمان لەگەڵ بەڕێز پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن وەڵامی میدیاکارانی دایەوە.
کاڵن سەرەتا لەبارەی ھێرشەکەی ئیدلب رایگەیاند: "ناڕەزایەتییەکانمان گەیاندە لایەنی رووس. لە رۆژانی داھاتوودا بەڕێز سەرکۆمارمان لەگەڵ بەڕێز پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات" و گوتیشی: "جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە و بانگەواز لە رژێم و رووسیای پشتیوانیکاری دەکەین کە کۆتایی بە پێشێلکارییەکانیان بھێنن".
ئیبراھیم کاڵن راشیگەیاند: "ھیچ شتێک لەبارەی گواستنەوەی ٩ھەمین خاڵی چاوەدێریمان لە ئیدلب لەئارادا نییە. ھەموویان لەو شوێنەی کە راسپێردراون سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیانن".
لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند: "لەسەر جێبەجێکردنی، ماوەکە و چۆنیەتییەکەی، لە گفتوگۆداین. رێککەوتنی سەرەتایی لەم بارەیەوە دەتوانین بڵێین کراوە". و جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە ھەفتەکانی داھاتوودا ھەنگاوە بڕیارلێدراوەکان دەبینین. دەورییەی ھاوبەشی ھێزەکانی تورکیا و ئەمریکا بەم زووانە لە رۆژھەڵاتی فورات دەبینین".
ئیبراھیم کاڵن ئاشکراشی کرد کە "لە رۆژی ١٦ی ئەیلوول لە کۆشکی بەڕێز سەرۆکایەتی کۆمارمان، بە بەشداری ئێران و رووسیا کۆبوونەوەیەکی لووتکەی سێقۆڵی بەڕێوە دەچێت". گوتیشی: "لە ئامادەکاریداین بۆ رێکخستنی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز ترەمپ".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن لەبارەی دوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانییەکەی دیاربەکر و ماردین و وان دوا و گوتی: "ئەم کردارانە بۆ پاراستنی مافی دەنگدانی ھاووڵاتی لە چوارچێوەی ژیانی تایبەت و سیاسەت و بەڕێوەبەریدا گیراوەتە بەر".
گوتیشی: " "ئەوە بڕیارێکی بێ بنەمای وەزارەتی ناوخۆ یان حکوومەت نییە".