Sangar Hamad Azeez
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لە میانی گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فڕاکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان رایگەیاند "له‌م رۆژانه‌دا په‌كه‌كه رووی هێرشه‌كانی كردووه‌ته سه‌ر رێكخستنه‌كانی ئاك پارتی. ناپاكه‌كان ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئاك پارتی، پارتێك نییه له كردهوەکانی ئێوه هه‌ڵبێت. حكوومه‌ته‌كه‌مان به پێداگرییه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت تا توركیا له هه‌موو ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه پاك ده‌كاته‌وه".
یڵدرم گوتیشی: "دەڵێین رۆژئاوای فورات بەڵام ئەگەر چالاکییەکانی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی فورات درێژەی هەبێت ئەوکات رێکاری پێویست بۆ ئەوێش دەگرینە بەر".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا لە گوتارەکەیدا باسی لە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کرد و گوتی: "هه‌رگیز رازی نابین له‌سه‌ر زیان لێكه‌وتنی ته‌نیا هاووڵاتییهكیشمان. به‌شێوه‌یه‌كی چالاك سكاڵاكان تاوتوێ ده‌كرێن و، پشتیوان به‌خوا به‌خێراترین شێوه ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت چاكی ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته زۆر وریا بین به‌رامبه‌ر هه‌ر ته‌ڵه‌یه‌ك".