Merve Yıldızalp Yormaz
15 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2026
ئەنجوومەنی باڵای ڕاوێژکاریی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوویەوە.
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دووران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وێڕای ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕاوێژکاریی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا پێکدادانەکان لە ناوچەکە، دوایین پەرەسەندنەکان لە جیهان و قۆناغی "تورکیای بێ تیرۆر"، هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
لە پەیامەکەی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییکان دووران'دا هاتووە:
"لە کۆبوونەوەکەدا قۆناغی ئاگربەست دوای ئەو هێرشە ناڕەوایەی کە کرایە سەر ئێران بە گرنگ زاندرا و جەخت لەوە کرایەوە کە لەگەڵ هەموو لایەنێک بە مەبەستی ئارامی بەخشین بە دۆخەکە و درێژکردنەوەی کاتی ئاگربەست پەیوەندییەکانیان بەردەوام دەبێت. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکان بۆ بەهێزکردنی هەموو بوارەکان لە تورکیا لەوانەش پیشەسازیی بەرگریی هەتا گواستنەوە، تەکنۆلۆجیا هەتا دەگاتە گەیاندن و پلانەکانی شارسازی و گەشتیاریی، سەرەڕای ئەو ناسەقامگیرییەی لە ناوچەکەدا هەیە، کرا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی بە ترێر و تەسەلی کرا و باس لەوە کرا کە پێکهاتەیەکی نیشتمانی بەهێز، لادانی هەرچەشنە هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەمان گەرەنتی دەکات. جەخت لە هەنگاوەکانی جددی بۆ بەهێزکردنی یەکێتی و یەکگرتووییمان، وەک قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر کرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بە تایبەتی هەڵسەنگاندن بۆ توندوتیژییەکانی ئەم دوایانە لە قۆتابخانەکان و پێویستی کرداری دادوەری، کارگێڕی، ڕاوێژکاریی کۆمەڵایەتی و کولتووری و نەخشەڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو توندوتیژیانە کرایەوە".