Kemal Karadağ
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا سەبارەت بە پێشنیاری یاسای چوارچێوە ڕیگەیاند: "هیچ پەککەوتن یان دواخستنێک نییە. هەموو شتێک بەو شێوەیە بەردەوامە کە چاوەڕوان دەکرا. ئەمڕۆ پێشنیاری یاساکە پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان دەست پێ دەکەن. پلانمان هەیە پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە، یاساکە دەربچێت".
سەبارەت بە پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانیی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی، ئاڵا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.
ئاڵا باسی لەوە کرد کە کارەکان و گفتوگۆکان کۆتاییان هاتووە و، ئەمڕۆ پێشنیارەکە پێشکەشی پەرلەمان دەکەن و، ڕایگەیاند: "کەشێکی ئەرێنیی هەیە. بە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە ڕەگ و ڕیشەوە، تورکیا بە هەنگاوی دڵنیاوە بەرەو ئامانجەکانی هەنگاو دەنێت و پێشدەکەوێت. کەشوهەوا و هەڵسەنگاندنەکان ئەرێنیین. پشتیوانی جددی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە. لە ئەنجامی ئەم کارانەشدا تورکیا لە کۆت و بەندەکانی ڕزگاری دەبێت".
سەبارەت بە وادەی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیاری یاساکە، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ئاڵا ڕیگەیاند: "هیچ پەککەوتن یان دواخستنێک نییە. هەموو شتێک بەو شێوەیە بەردەوامە کە چاوەڕوان دەکرا. ئەمڕۆ پێشنیاری یاساکە پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان دەست پێ دەکەن. پلانمان هەیە پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشووەوە، یاساکە دەربچێت. پشتیوان بەخودا ئەمەش دەبێت".