Abdullah Shukur
12 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "رۆژی یەكشەممەی داھاتوو، تاقیكردنەوەیەكە بۆ برایانی كوردیش. ئیتر كەس ناتوانێت بڵێت "ھەڕەشەمان لێ دەكەن" و "ئێمە دەترسێنن". پۆلیس، سوپا و پاسەوانانی گوند ھەموویان لەو شوێنە رووبەڕووی ئەمانە دەبنەوە (رێكخراوی تیرۆریستی). سەیركەن لە ماوەی ٢٠ مانگدا، ١٠ ھەزار و ٥٠٠ تیرۆریست كوژران".
ئەردۆغان لە رێوڕەسمێكی شاری ئیستانبوڵ وتارێكی پێشكەش كرد.
سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر سەیرتان كردبێت زۆربەی ئەو كەسانەی كە بەدەستی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە لەوەتەی ساڵی ١٩٨٤وە كوژراون، لە برایانی كوردن. بۆیە دەڵێم رۆژی یەكشەممەی داھاتوو، تاقیكردنەوەیەكە بۆ برایانی كوردیش. ئیتر كەس ناتوانێت بڵێت "ھەڕەشەمان لێ دەكەن" و "ئێمە دەترسێنن". پۆلیس، سوپا و پاسەوانانی گوند ھەموویان لەو شوێنە رووبەڕووی ئەمانە دەبنەوە (رێكخراوی تیرۆریستی). سەیركەن لە ماوەی ٢٠ مانگدا، ١٠ ھەزار و ٥٠٠ تیرۆریست كوژران و برینداربوون".