تەکیرداغ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد کە ئەوان کاریان بە جلوبەرگ و شێوازی ژیانی ھیچ کەسێک نییە.
ئەردۆغان لە میانی سەردانی پارێزگای تەکیرداغ گوتی: "ھیچ جیاوازی لە نێوان کەسی سەرپۆشی و ناسەرپۆشی نییە و مافی کەسیش نییە ئەو جیاوازیە بکات. لە بەر کێشەی سەرپۆشی ژمارەیەک زور کچان نەیەتوانی بچینە زانکۆکان و خوێندنی خۆیان تەواو بکەن، بەڵام ئێستا سەرپۆشی و بێ سەرپۆشەکان لە یەک فەرمانگە کار دەکەن و ھیچ کێشەیەک دروست نابێ."
لە وەلامی پرسیاری رۆژنامەوانێک لە بارەی بڵاوبوونەوەی ھەندێک بەڵگە لە بارەی پارتی داد و گەشەپێدان، ئەردۆغان گوتی: " لەمەو بەر ھەر لە رۆژنامەی تاراف چەند بەڵگەیەک بڵاوکرانەوە و وستیان بەم بەڵگانە پارتی داد و گەشەپێدان دابخەن، بەڵام سەرنەکەوتن. ویستیان کودەتای مەدەنی بکەن، بەڵام ھەر سەرنەکەوتن. ئێمە کێشەمان لەگەڵ ھیچ لایەنێک نییە و پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنەکان یەکسانن."
ئەردۆغان باسی خزمەتی شارەوانی ئاکەپەی کرد و رەخنەی لە جەھەپە, مەھەپە و بەدەپە گرت و گوتی: "شارەوانانی سەر بە پارتەکەمان کاری زور باش دەکەن و وەکو مارکەیەک ناسراون و لە گەلێک شار و شارۆچکە کاری زور سەرکەوتوومان ئەنجامداوە. گەر سەیری کاری پارتی گەڵی کومار, پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست و پارتی ئاشتی و دیموکراسی بکەین, ھیچ کارێکیان بەرجەستە و باش نییە. ھەموویان بە گەندەڵی ناسراون و بۆ بەرژەوەندی پارتی خۆیان کار دەکەن."
ئەردۆغان رایگەیاند پارتەکەیان لەناو دڵی گەل دایە و گوتی: "ھەوڵ دەدەین جیگامان لەناو دڵی ھەموو کەسێک بکەینەوە. ئێمە پارتێکی ناوچەیی نین، پارتی ھەموو تورکیاین. پارتی داد و گەشەپێدان پارتی ٧٦ ملیۆن کەسە و خزمەتی تەنیا رەچەڵەیەک و لایەنێک ناکا."