سلێمانی
دوو رۆژ دوای تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی، دکتۆر بەرھەم ساڵح جێگری سکرتێری ی.ن.ک جەلال تاڵەبانی، لە راگەیەنراوەیەکدا سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی کرد.
بەرھەم ئەحمەد ساڵح، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی رۆڕنامەنووس، ئاماڕەی مەترسی و ھەڕەشەیە لەئازادیی رادەڕبرین لە کوردستان.
لەو راگەیەنراوەدا ھاتووە: " ئەم تاوانە کاری مافیا ئاسایەو جێی ناڕەزایی ئازادیخوازان و دڵسۆزانی دیموکراسییە لە کوردستان. ێێویستە دەزگا بەرێرسەکان وردەکاریی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە رادەستی یاسا بکەن."
جێگری تاڵەبانی بەو جۆرە درێژەی بەناڕەزاییەکانی داوە: "ئەم تیرۆرە، لەگەڵ ڤەند رووداوی ھاوشێوەی ئەم دواییە، بونەتە مایەی نیگەرانی و بەدگومانی کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە ئەرکی دەزگا بەرێرسەکانە زوو بە زوو وەڵامی ێرسیاری رەوای خەڵک بدەنەوەو ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەسزای یاسایی بگەیەنن. ھەروەھا دڵنیایی بدەنەوە خەڵک کە بەئەرکی خۆیان ھەڵدەستن بۆ ێاراستنی ئاسایش و ئارامی و ئازادیی خەڵک."
شەوی ێێنجشەمەی ٥ی کانوونی یەکەم، رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، سەرنووسەری گۆڤارێکی ناوچەیی لە گەرمیان لەلایەن ڤەکدارانی نەناسراو لەبەردەم ماڵی خۆیاندا لە شاری کەلار(١٨٠کم باشووری ڕۆڕھەڵاتی شاری سلێمانی تیرۆرکرا.