Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
ئەنقەرە- AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان پەیامێکی ئاراستەی ئەو رێورەسمە کردووە کە لە پاتریارکی ئەرمەنییەکان لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان لە پەیامەکەیدا نووسیویه‌تی "ئارامی و ئاسایش و دڵخۆشیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نی له وڵاته‌كه‌ماندا، گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئێمه. رازی نابین به جیاكردنه‌وه و نكۆڵی‌كردن له تاكه هاووڵاتییه‌كی ئه‌رمه‌نیمان".
ئەردۆغان راشیگەیاندووە "سارێژکردنەوەی برینەکانی هەردوولا و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی مرۆیی، کاری هاوبەش و ئامانجی گەلانی هەردوولایە. بەو ئاراستەیەدا لە ١٤ ساڵدا هەنگاومان ناوە و ریفۆرمی مێژووییمان ئەنجام داوە. بەردەوام دەبین لە ئاگاداربوونمان لە کولتووری پاشماوەی ئەرمەنیەکانی سەردەمی عوسمانی".