Abdullah Shukur
16 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەندیل گوتی: "لەم ئۆپەراسیۆنەی دوایی، پێگەی کۆبوونەوەی ئەمانەمان کردووەتە ئامانج. تاکو ئێستا ئەنجامەکەمان نەزانیوە بەڵام بە دڵناییەوە کراوەتە ئامانج".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی کەناڵی ٧ی تورکیا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤی دایەوە.
ئەردۆغان رایگەیاند کە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر قەندیل ئەنجامداوە و لەمبارەیەوە گوتیشی: "ئێستا ئێمە بە پێداگرییەوە لەسەر پرسی قەندیل وەستاوین. لەو شوێنە بە ٢٠ فڕۆکە، ١٠ ناوچەی گرنگمان کردووەتە ئامانج، کە ئەمانەش شوێنی شاردنەوەی چەک و تەقەمەنین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند کە لە دوای ئەم ئۆپەراسیۆنانەش، ھەڵسەنگاندنيان بۆ زانیاری ھەواڵگریی دیکە کردووە و کاریان لەسەر ئەم زانیاریانە کردووە. گوتیشی: "لەم ئۆپەراسیۆنەی دوایی، پێگەی کۆبوونەوەی ئەمانەمان کردووەتە ئامانج. تاکو ئێستا ئەنجامەکەمان نەزانیوە بەڵام بە دڵناییەوە کراوەتە ئامانج".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئەوەی کە ئایا کەسانی بەناو بەرپرسی باڵا لە نێو شوێنی ئەو کۆبوونەوەیە بوونیان ھەیە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە قەندیل کراوەتە ئامانج؟ گوتی: "ئێمە ئەمە بە ئەگەرێکی زۆر دەبینین".