Abdullah Shukur
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
بەرپرسی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی DHKP/C، خەدیجە روکان کڵچ لە شاری ئیستانبوڵ دەستگیر کرا کە ناوبراو لە لیستی "شین"ی تیرۆیستە داواکراوەکاندابوو.
تیمەکانی ھەواڵگری و ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھەواڵگریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی زانیاری ھەواڵگریی دەستیان بە کارەکانی دەستگیرکردنی بەرپرسی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی DHKP/C، خەدیجە روکان کڵچ و سەرکان ئۆرس لە ناوچەی ئاڤجلاری شاری ئیستانبوڵ کردووە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکە ھەردوو ناوبراو دەستگیر کران.
لە ئەنجامی پشکنینی شوێنی مانەوەی ئەو دوو گومانلێکراوەدا دەستگیراوە بەسەر دەمانچەیەک و چەندین فیشەک و کەلوپەلی سەر بەو رێکخراوە.
ریکاری یاسایی لەبارەی گومانلێکراوان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بەردەوامە.
خەدیجە روکان کڵچ و خەدیجە ئاشک لە ١٠ی ئابی ٢٠١٥ ھێرشیان کردبووە سەر کۆنسولخانەی ئەمریکا لە شاری ئیستانبوڵ و لەو ھێرشەدا ئاشک بە برینداری دەستگیر کرا و کڵچیش ھەڵاتبوو.