Serkan Avci
29 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2023
مێرسین - AA
لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی هەر دوو ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە و فەتۆ، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە مێرسین بەڕێوەچوو.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە و فەتۆ بەرەوامە.
هەڵمەتەکە کە بە سەرپەشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەڕێوەدەچێت، لە ماوەی دوو مانگدا توانرا ناسنامەی ١٢ تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت.
لەم چوارچێوەیەدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکرا و ئۆپەراسیۆنێک بە کەڵک وەرگرتن لە درۆن ئەنجام درا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥٠ تیمی تایبەتی پۆلیس بەشدار بوون و دەستکرا بە پشکنینی ئەو ناونیشانانەی کە گومان دەگرێت تاوانبارانی لێبێت.