Ramal Mahmoo
20 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە
لەئاکامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ناوچەی سوفلانیە سەربە ئەلباب لە باکووری سووریا بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو پێنج سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەست دا و نۆی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر ١٣.٤٠ تیرۆریستانی داعش لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی سوفلانیە سەربە ئەلباب. لە ئاکامی ئەم هێرشەدا پێنج سەرباز گیانیان لەدەست دا و نۆ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دوای رووداوەکە برینداران رەوانەی نەخۆشخانە کراون، هیوای زوو چاکبووەنەشی بۆ برینداران خواستووە و پرسە و سەرەخۆیشیشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و گەل و سوپای تورکیا کردووە.