ھاتای
عەلی شەھیرلی فەرماندەی یەكەكانی زاھیر بیبرس سەر بە بەرەی ئیسلامی لە ناوچەكەدا، بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئۆپهراسیۆنێكدا بە ناوی ئەنفال، كۆنترۆڵی بەشێكی گەورەی دەروازەی سنوری كەسەب، سەحرا، ناوەندی كەسەب، نابی نامی، سامارا، بنكەی سەربازیی لە شاخی عەقرا، جەبەل ناسیر و گوندی سامارایان كردوه.
شەھیرلی گوتی: "لە پێكدادانی توندی نێوان چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن و ھێزەكانی رژێمی ئەسەددا، 15 سەربازی رژێم كوژران. چوار زرێپۆشی رژێم تێك شكان و دهست بهسهر سێ دۆشكهدا گیرا."
شەھیرلی ئاشكرای كرد، ھێشتا چەند باڵهخانهیهكی سنوورهكه بە دەست ھێزەكانی ئەسەدهوهن، كه بە ھۆی قەناسەكانهوه ناتوانن لێیان نزیك بكهونهوه. ئەگەر بتوانن لە ماوەیەكی كورتدا ئەو شوێنانهش بگرێن، ئەوكاتە دوایین قەڵای ئەسەد دەڕووخێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.